Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە عيراق و هەرێم کۆبووەوە

2022-01-09T16:38:03.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١/٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێڵ ماتیاس، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە عيراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی بۆ سەر ناوچەکە، کاری هاوبەش لەنێوان سوپای عيراق و هێزی پێشمەرگەدا، کرا.

بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی هێزەکانی فەرەنسای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند، جەختی له‌وه‌ کردەوە کە داعش تا ئێستا مەترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، جموجۆڵ و هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل ئاماژەیە بۆ خۆڕێکخستنەوەیان لەم ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و له‌مباره‌یه‌وه‌ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبەشه‌كانی نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگە و جێگیرکردنی هێز لەو ناوچانە بە گرنگ زانی.

شاندی میوان پەرەپێدانی هاریکاری و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعشیان لە ناوچەکەدا بە مەترسی زانی، بۆیه‌ جەختیان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عیراق و پێشمەرگە لە ناوچەکە کردەوە.