ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٨/٢، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان کۆڵۆنێل مایکڵ کۆلینان بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمهریکييهكان لە عێراق و پیتەر بلەیدس ڕاوێژکاری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمهریکييهكان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژيی عيراق و ئەمهریکا، ئاڵۆزییەکان و جموجۆڵی داعش لە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی سەربازيی سوپا و پێشمەرگە، بەردەواميی یارمەتییە لۆجیستییەکان بۆ پێشمەرگە، چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی دۆخى ئەو ناوچانەی بۆشایيی ئەمنییان تێدايه، تاوتوێ کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی هێزەکانی ئەمهریکا و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژی داعش کرد، هاریکاریی و یارمەتییە لۆجستییە سەربازییەکانی ئەمهریکای بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند، ههروهها جەختی لەسەر بەردەواميى ئۆپەراسیۆنی هاوبەشى پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتيی هاوپەیمانان بۆ لهناوبردنى یەکجارەکيی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا، كردهوه.
لای خۆیەوە بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمهریکييهكان لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی لە هاریکاری و پاراستنی ناوچەکە لە هەر مەترسییەک بەردەوام دەبێت، پاشان باسی لە گرنگيی گفتوگۆی ستراتیژيی عێراق و ئهمهريكا و بە هاوبەشيی هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵيی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییهكان لە بواری ئابووری و سەربازیدا دهربڕى.
هەردوولا لەسەر هەماههنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان هاوڕا بوون و جەختیان لەسهر گرنگيی یەکخستنەوە و چاکسازيی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی كردهوه، هەروەها پڕکردنەوەی ئەو شوێنانەی بۆشایيی ئەمنیيان ههيه بە گرنگ زانی، ئەمەش بە هەماهەنگی و گفتوگۆی زیاترى سوپای عێراق و پێشمەرگە.