Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی ئوردن کۆبووەوە

2021-09-28T10:50:46.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٩/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فوئاد خازر ئەلمجالی، کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بەڕێز شێخ جه‌عفه‌ر پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەلمجالی کرد كه‌ وەک کونسولی نوێی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییە دێرینه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن و زیاتر په‌ره‌پێدانیان و ڕۆڵی ئوردنی لە بواری پزیشکی و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هەرێمى کوردستان، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی ئوردن، جیا له‌ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئامادەییی ئوردنى بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاکان بەتایبەت بواری تەندروستیدا، نیشان دا.

تاوتوێكردنی هەماهەنگی و کارکردن لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتوگوزار لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.