ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس ئەیکەربوم کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، هاریکارییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، هەروەها هەنگاوەکانی ئایندە بۆ خێراترکردنی ئەو پڕۆسەیە لەپێناو دروستبوونی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانیدا.
بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی هاریکارییەکانی هۆڵەندای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كرد بەتایبەت لە چاکسازییەکان و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەدا.