جێگری سەرۆک لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمى کوردستان، هەڵبژارنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، باسیان لێوە کرا.
بەڕێز جێگرى سەرۆک پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە خاتوو ماری پارێ کرد له ئهركه نوێكهیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و چالاكییهكانی دووپات کردەوە، هەروەها هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بە گرنگ وهسف كرد.
لای خۆیەوە خاتوو پارێ وێڕای دهربڕینی خۆشحاڵی به كاركردنی له ههرێمی كوردستان، ههروهها بەرنامە و پلانی یەکێتیی ئەورووپای لە عیراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و هیوای خواست به چاودێریی تیمهكانی یهكێتیی ئهورووپا، ههڵبژاردنێكی سهركهوتوو له عیراق بهڕێوه بچێت.