2021-11-16T14:18:20.000000Z
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/١٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو دیوو تایانتواچ، بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێم، پێشبینییەکان بۆ داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عیراق و پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەتی عیراق، تاوتوێ کران.
بەڕێز جێگری سەرۆک، ئەرک و کارەکانی کونسوڵخانەی ئەمهریکای لە برەودان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و هیوای خواست لە هەموو بوارەکان کاری هاوبەشیان لەگەڵ هەرێم هەبێت.