Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا کۆبووەوە

2021-09-07T15:56:32.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٩/٧، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ڕۆبرت پالادینۆ کونسولی گشتیی ئەمه‌ریکا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوه‌یه‌کدا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز پالادینۆ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیدا و هەماهه‌نگی و هاوكاری بۆ كار و چالاكییەكانی دەربڕی.

لای خۆیەوە بەڕێز پالادینۆ بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە دووپات کردووه‌ و هەنگاوە کردەییەکانی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و پاڵپشتی بۆ ئەو پرۆسەیە نیشان دا.

هەردوولا هاوڕابوون لە پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگی و هاوكاری بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش بەتایبەتی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا بە بەشداریی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی باشی هەبووە لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.