ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز کۆڵۆنێل میکائیل سالۆ، فەرماندەی هێزی سەربازیی ڕاوێژکاریی فینلاندا و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی كوردستانی کردبوو.
لە دیدارێکدا کە بهڕێز کۆڵۆنێل پاسی ئۆتیۆ، فەرماندەی نوێی هێزی سەربازیی ڕاوێژکاریی فینلاندا ئامادە بوو، بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و کارەکانی بهڕێز کۆڵۆنێل سالۆی لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستاندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بهڕێز کۆڵۆنێل ئۆتیۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ كاری هێزی هاوپەیمانان دووپات کردەوه، ڕۆڵی هێزەکانی فینلاندایشی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان له كار و چالاكییەكانیان كرد و جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندیی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، مهترسييهكانى داعش و چۆنیەتیی ڕووبەرووبوونەوەیان، ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لهمبارهیهوه و دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی گ پێشمەرگە و چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، لایهنێكی دیكهی كۆبوونهوهكه بوو.