ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٢/٢، بهڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یوریس، فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتیی فەڕەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوهیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کورستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، جموجۆڵ و مەترسییەكانی تیرۆر، بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنان و یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
بهڕێز جێگری سەرۆک، پاڵپشتی و هاریكارییە سهربازییهکانی فەڕەنسای بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرەنسا كردەوە، هەروەها باسی لە جوڵەی داعش و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەیان و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، كرد.
لای خۆیانەوە شاندی میوان، بەردەوامیی پاڵپشتیی وڵاتەکەیان بۆ پێشمەرگە لە مەشق و ڕاهێنان و پاراستنی دۆخی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە، دووپات كردەوە.