ئەمڕۆ دووشهممه ٢٠٢٣/٧/١٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له بەڕێز کۆلۆنێل دێرک بۆلینگەری و شاندێکی یاوەری لە تیمی سەربازیی ئەڵمانیا له چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعشدا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندييهكانى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پاراستنی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش و بەردەوامیی تیمە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لە مهشق و ڕاهێنان بە پێشمهرگه، گفتوگۆیان لە بارهيەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و هاوڕا بوون کە داعش مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ناوچەکە. لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا.