ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوايى و بهكۆتاهاتنى ئهركهكهى، پێشوازی لە بهڕێز کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەر، فەرماندەی سەربازیی هێزهكانى ئەڵمانیا له هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەری لە ماوەی كاركردنیدا لە هەرێمی كوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ هامپ، وەک فەرماندەی نوێی هێزهكانى ئەڵمانیا کرد، دواتر ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا بەرز نرخاند و ستایشی هاریکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ پێشمەرگە كرد.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامبوونی پەیوەندیی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.