ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٦/٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و بهکۆتاهاتنی ئهرکیان، پێشوازی لە بەڕێزان جەنەراڵ مایک ئیکەر، بەرپرسی گرووپی ڕاوێژکاریی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژ بە داعش و کۆڵۆنێڵ ماکنزی و شاندێکی یاوەریان کرد،
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی کردن و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواستن، هەروەها هاوکاریی ئەمهریکای بۆ عێراق و ههرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی هاوپەیمانان کردەوە له کاتێکدا تیرۆر و توندڕەوی هێشتا مەترسییە بۆ ناوچەکە.
بەڕێزیان پەیوەندیی بەهێزی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بە کلیلی چارەسەری کێشەکان زانی، هیوای خواست لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و جەختیان لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە لە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگەیان ڕوانی.