ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز کۆلۆنێل مارتیلا، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا و تیمێکی سەربازیی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەیان سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی كوردستانیان کردبوو.
لە کۆبوونەوەیەكدا بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و کارەکانی کۆلۆنێل مارتێلا لە ماوەی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان کرد، هەروەها پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە تیمی تازە كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان له كار و چالاكییەكانیاندا كرد، هەروەها جەختیان لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتری ووڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.