ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٣٠، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو لیزی پۆرتەر، خاوەن خەڵاتی ڕۆژنامەوانی لەسەر پرسی عیراق و هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دۆخی ڕۆژنامەوانی و کاری میدیایی لە عیراق و هەرێمی کوردستان کرا، هەردوولا هاوڕا بوون بۆ ئەوەی ڕۆژنامەوان و دەزگا میدیاییەکان مافی دەستکەوتنی زانیارییەکانیان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست لە بوارە جیاجیاکاندا هەبێت، پێویستە کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لە چوارچێوەی بنەماو یاساکانی ڕۆژنامەوانیدا بێت.
دووپاتیشیان كردەوە لە بەرامبەر ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە ڕۆژنامەوانان لەسەریانە و لەپێناو ڕەنگدانەوە و دەستەبەرکردنی کەشێکی ئازاد و ئارام و دیموکراسییانە، پێویستە بە گرنگییەوە لە گیانی ڕۆژنامەوانان بڕوانرێ و پارێزراو بن.