ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز گلێن مایڵس، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئوسترالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەکە بەگشتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزی و تەباییی لایەنە کوردستانییەکان، پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا پەیوەندییەکانی ئوسترالیا و هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ وەسف كرد و خواستیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان دووپات کردەوە، هەروەها لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و کاری پێکەوەییی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک، هاوڕا بوون.