Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە

2022-10-04T14:20:39.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی ئوسترالیای لە برەودانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، هەروەها خێرا پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی بە پێویست زانی لەپێناو بەرقەراربوون و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی ئوسترالیا، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکاری و برەودان بە پەیوەندییەکانیان و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.