ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، بهڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆکی ههرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ڕۆب درایڤەر، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کورستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، مەترسییەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەو ناوچانەی بۆشاییى ئەمنییان تێدایە، پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هاریکارییە سەربازییەکانی بەریتانیا و ڕاهێنان و مەشقەکانیان بە پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پاشان بەڕێز جێگری سەرۆک لە تۆماری پرسەدا هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خاوەنشکۆ شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو (ئێلێزابێسی دووەم) و گەلی بەریتانیا کرد.
هەروەها پیرۆزبایی بۆ خاوەنشکۆ شا چارلزی سێیەم، پاشای نوێی شانشینی یەکگرتوو بە بەڕێزیان ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.