ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و تهواوبوونی ئهرکهکهی، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێل بارت کاونبێرخ، کۆماندەری هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتيی دژ بە داعش کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆک سوپاسی ئەرک و ماندووبونی بەڕێز کۆڵۆنێڵ کاونبێرخی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە بەڕێز کۆلۆنێل ڤۆڵتەر فان بایلەفیلد، کۆماندەری نوێی هێزی سەربازیی هۆڵەندی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
دواتر بەڕێز جێگری سەرۆک تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها هاریكارییهکانی هۆڵەندای لە پەرەپێدانی توانا سەربازی و بەشدارییەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە داعش و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە شاندی میوان، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان له كار و ئەرکەکانیاندا كرد، هەروەها دووپاتیان لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی ووڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.