
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لانس فەرماندەی گشتیی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا له چوارچێوهی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعشدا و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکیان کردبوو. بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کۆڵۆنێڵ لانسی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، پاشان ڕۆڵی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسای لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە بەرز نرخاند، هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاتنی تیمی تازەی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا دەربڕی.
شاندی میوان جەختیان لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری هاریکارییە سەربازییەکان و کردنەوەی خولی ڕاهێنان و مەشقی سەربازیدا بۆ پێشمەرگە.

