ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ ڕۆنان فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتیی فەرەنسا له هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکی کردبوو. بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی بەڕێز کۆڵۆنێڵ ڕۆنانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، پاشان ڕۆڵی هێزی تایبەتیی فەرەنسای لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە بەرز نرخاند، هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاتنی فەرماندەی تازەی هێزی تایبەتیی فەرەنسا دەربڕی.
شاندی میوان جەختیان لە هەماهەنگی و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری هاریکارییە سەربازییەکان و کردنەوەی خولی ڕاهێنان و مەشقی سەربازی بۆ پێشمەرگە.