ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٢/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز کلاوس دیتەر شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک ستایشی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بیری توندڕەوی گرووپە تیرۆریستیەکان و فەراهەمکردنی سەقامگیریی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکهدا، سەبارەت بە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی پرۆسەی سیاسیش، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی لە سەر بنەمای دەستوور بە تاکە چارەسەر زانی، هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بچێتە قۆناغێکی نوێی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت دوور لە کێشە و ململانێی سیاسی.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی ئەلمانیا جەختی لە بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکڕیزی و یەکگرتووییی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بە پێویست زانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.