Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە

2024-04-29T12:47:06.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلاوس ستێریولاس، کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سنوورەکان، کێشە دەستوورییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

هەردوولا جەختیان لە برەودان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، ئاوەدانکردنەوە، پەروەردە، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، هەروەها هاوڕا بوون کە دەبێت کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکگەیشتن لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن و پرسی هەڵبژاردنیش لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.