Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2022-07-18T09:41:16.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هاکان کاراچای، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی و پيکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، هەماهەنگی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک، دووپاتی کردەوە کە برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان خواستی هەرێمی کوردستانە، هەروەها جەختی لە گرنگی و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراق و هەرێم کردەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی تورکیا، بەردەوامیی پەیوەندییەکانی تورکیای لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق دووپات كردەوە، هەروەها باسی لە گرنگیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عیراق بۆ ناوچەکە كرد کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا، دەبێت.