ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٨/١٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مەمەت مەولوود یاکوت، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکڕیزی و یەکدەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ههرێمى كوردستانى بە گرنگ زانی لەپێناو سەقامگیریی بارودۆخی ناوچەکە و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی لە بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی تورکیا جەختی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و هیوای خواست ناوچەکە سەقامگیری و ئارامیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.