Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2023-08-10T15:05:56.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ڕڕدۆلف ڕیچارد جێگری کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، هەروەها سوپاس و ستایشی فەرەنسای کرد بۆ پشتگیریکردن و هاریکارییە بەردەوامەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە بەڕێز جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکاری و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی دۆخی سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.