ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو تامی ئەیمس، بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا کردەوە، هەروەها سوپاسی گەل و حکوومەتی کەنەدای کرد لە پاڵپشتی و هاریکارییەكانیان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا دژ بە تیرۆرستانی داعش.
لای خۆیەوە خاتوو تامی ئەیمس، بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە دەستپێشخەرییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرز نرخاند.