Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2023-02-27T14:23:46.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک بەردەوامی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ زانی، هەروەها جەختی لە یەکگرتوویی و یەکڕیزيى نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا و بەڕێوەبردنی ئیدارەی هەرێم لەسەر بنەمای بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەپێناو سەرکەوتن و پاراستنی سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە. لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکاری و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە.