Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

2023-05-21T09:46:17.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فوتۆشی ماوتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک بەردەوامی و برەودانی پەیوەندییەکانی ژاپۆن و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ زانی، هەروەها جەختی لە یەکگرتوویی و یەکڕیزيى نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە، لەپێناو سەرکەوتن و سەقامگیریی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە، دواتر تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەکارییەکان بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی ژاپۆن، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست زانی، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەستوورییەکانی هەولێر و بەغدا، پاشان جەختی لە گرنگیی پێکەوەکارکرن لەپێناو بەرەوپێشچوونی بواری پیشەسازی و زانست و تەکنەلۆژیا لە ناوچەکە کردەوە.