Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

2024-03-23T21:17:31.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٣/٢٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی‌ له‌ بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندییە کولتووری و ڕۆشنبیری و پەروەردییەکان، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی نێوان لایەنەکان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە برەودان و بەردەوامیی پەیوەندییەکان لە گشت بوارەکاندا کردەوە، بەتایبەت یارمەتییەکانی حکوومەتی ژاپۆن لە بوارە مرۆییەکاندا، هەروەها گفتوگۆ و ڕێکارە دیپلۆماسییەکانیان بە گرنگ زانی بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئارامی بۆ ناوچەکەدا.