بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، پێشوازی لە بەڕێز مقەدەم زۆلتان ڕێتی، بەرپرسی سەربازیی هێزەکانی هەنگاریا لە هەولێر کرد. بهڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و ماندووبوونی بەڕێز مقەدەم ڕێتی، بەرز نرخاند بۆ ئەو یارمەتییە سەربازییانەی وڵاتەکەی پێشکەش بە پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەتایبەتى لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە داعشدا، هەروەها سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز مقەدەم ڕێتی، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها جەختی لە پەرەپێدان و بەردەواميی پەیوەندییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.