Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبووەوە

2023-02-20T11:00:15.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز خاتوو ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە خاتوو رۆزی کەیڤ وەک کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا و برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ خواست، هەروەها سوپاسی گەل و حکوومەتی بەریتانیای کرد لە پاڵپشتی و هاریکارییەكانیان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوی داعشدا.

لای خۆیەوە خاتوو ڕۆزی کەیڤ، خۆشحاڵیی خۆیی بە كاركردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پوختەیەكیشی لە پلان و بەرنامەی کارەکانی خستەڕوو، هەروەها بەردەوامیی هاریکاری و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.