ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز مارک سترۆ، کونسولی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ههرێمى كوردستان و ناوچەکە، پەیوەندييهكانى ئەمهریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، گفتوگۆیان لە بارەوهيهوە کرا.
هەردوولا بەردەوامیی برەودانيان بە پەیوەندییەکانی ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانی و دووپاتیان کردەوە کە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری و ئاڵۆزیی زیاتر دەبات، چونکە هێرشکردن و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، هەروەها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە كردهوه.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا ـ هەولێر لەسهر بنهماى دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.