Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ئەمەریکا کۆبووەوە

2022-05-24T13:49:54.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆگلاس، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی ئەمەریکا کرد کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.

لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونەکانی بەڕێز پاتریک دۆگلاسی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها سوپاسی پشتگیری و هاریکارییە بەردەوامەکانی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، پاشان باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز پاتریک دۆگلاس جەختی لە پشتگیریی وڵاتەكەی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كردەوە و هیوای خواست هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بکرێت بە شێواز و میکانیزمێکی نوێ کە خزمەت بە پڕۆسەکە بکات.