![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/01/cafer-Elmaniya.jpeg)
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١/٢٦، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تیمێكی کونسوڵگەريی ئەڵمانیا كرد كه له بەڕێزان ماتیاس دانکێرت و ژماره‌يه‌ك له ياوهرانى پێكهاتبوو.
لە دیدارێکدا جەخت لەسەر بره‌ودان به پەیوەندييه‌كانى نێوان ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرایەوە به‌تايبه‌تى بۆ هاريكاريى ئه‌منى و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه.
به‌ڕێز جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان باسى له پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه ھەمیشە پاڵپشت بووە لەڕووی ھاوکارییە سەربازیيەکانیانهوه دژ بە تیرۆرستانی ڕێکخراوی داعش و سوپاسى هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.