![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/01/cafer-Urdin.jpeg)
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتيی شانشینی ئوردن بەڕێز عه‌بدولڕه‌حمان حەسەن و تیمێكی ياوه‌رى کرد.
به‌ڕێز جێگری سەرۆکی ھەرێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵی بەم سەردانهيان، له‌گه‌ڵ شاندى ميوان ھەماھەنگی و بەھێزکردنی پەیوەنديی نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشينى ئوردنيان تاوتوێ كرد.
شاندی میوان سوپاسی جێگری سەرۆکی ھەرێمى كوردستانیان کرد و خۆشحاڵيى خۆيان به‌م ديداره ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.