2021-01-25T13:51:14.000000Z
ئەمڕۆ دووشهممه ٢٠٢١/١/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ھەردوو کۆماندەری ھێزی ئەڵمانی له ھاوپەیمانیی نێودهوڵهتی و شاندی یاوەریان کرد.
لە دیدارێکدا بهڕێزیان ماڵئاوایی لە کۆلۆنێل نیکۆلاس نۆگرەیدی کرد و تاوتوێی کارەکانی لە شەش مانگی ڕابردوودا کرا و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی داھاتوویدا، بۆ خواست. ھەر لە میانەی دیدارەکەدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کۆماندەری جێگرەوە کۆلۆنێل ھۆلگەر کونکل کرد.
دواتر پلانی ھاوپەیمانان لە پڕۆسەی ڕیفۆرمی ھێزی پێشمەرگە و ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، ھەروەھا دوایین جموجۆڵەکانی داعش و پلانی داھاتووی بەرگریی سنوورەکان، خرایه بهر باس.