ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاپتن نیکۆلۆ ڤینێلا، کۆماندەری هێزە تایبەتەکانی ئیتالیا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی کردبوو.
بهڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی بەڕێزیانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندووبوونەی کە لە مەشق و ڕاهێنانەکان پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کردبوو و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها ڕۆڵ و کاریگەریی هێزەکانی ئیتالیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عیراق بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە کۆماندەری هێزه ئیتاڵییهکان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی کە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە ئەرکەکانی بەجێگەیاندووە، هەروەها ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا بەرز نرخاند.