![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/06/WhatsApp-Image-2024-06-11-at-2.55.46-PM-1.jpeg)
ئەمڕۆ سێشەممە ١١/٦/٢٠٢٤، بەرێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ واڵتەر، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ کەرتی چاکسازیی پێشمەرگە کرد.
لە دیدارێکدا هەوڵەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و بەرنامەی چاکسازیی سەربازیی هاوپەیمانان، بە وردی باسی لێوە کرا و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی پێشمەرگە و هاوپەیمانانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و بەدامەزراوەییکردنی پێشمەرگە و یارمەتیدانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی بەردەوامیی پەیوەندییەكانی هەردوولا و فراوانكردنی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
![](/uploads/old_images//2024/06/WhatsApp-Image-2024-06-11-at-2.55.46-PM.jpeg)