2024-06-03T09:53:06.000000Z
ئەمڕۆ دووشەممه ٢٠٢٤/٦/٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له بەڕێز ماتیاس دانکێرت، دیپلۆماتکار لە کونسوڵخانهی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی كوردستانیان کردبوو.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەڕێز ماتیاس دانکێرت کرد بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و جەختیان لە بەردەوامیی برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.