ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بهڕێزان عەقید لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندە و لویزا رۆمەر، ئەفسەر لە پەیوەندییەکانی هێزی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و ستایشی هاریکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ پێشمەرگە كرد، ههروهها خێراکردنی میکانیزمی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگەی بە گرنگ زانی.
لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا بهبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیهوه، بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەڕێز لویزا رۆمەر کرد بۆ ئەو ئەرکەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بینیویەتی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان لهگهڵ تیمهکانیادا كرد و جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و هاریکاریی سەربازییان بەتایبەتی پێشکەشکردنی مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە، کردەوە.