ئەمڕۆ دووشەممە٢٠٢٤/٧/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بهڕێز عەقید لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی سەربازیی هێزی ئەڵمانی له چوارچێوهی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعشدا و شاندێکی یاوەری کرد.
بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵ و کاریگەریی هێزەکانی ئەڵمانیای لە ناوچەکە بەرز نرخاند و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، لەپێناو پاراستی سەقامگیریی ئەو ناوچانەی بۆشایيی ئەمنيیان تێدا هەیە، هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئەو پرۆسەیە و خێراکردنی ئەو میکانزمانەی کە گرنگە بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەکە.
شاندی میوان لای خۆیانەوە جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بایەخدانیان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانیان لە پاڵپشتی و هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن و بە گرنگییەوە لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەڕوانن.