ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٨/٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بهڕێز مقەدەم لازلۆ کۆڤاچ، فەرماندەی هێزی سەربازیی هەنگاریا و شاندێکی یاوەری کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی كوردستانیان کردبوو.
بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و کارەکانی بهڕێز کۆڤاچی لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستاندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها وێڕای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە بەڕێز مقەدەم زۆلتان رێتی، فەرماندەی نوێی هێزەكانی هەنگاریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.
لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان له كار و ئەرکەکانیاندا كرد و جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەكانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و هیوایان خواست کە ناوچەکە ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.