ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٨/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی ههرێمی کردبوو.
لە دیدارێكدا بهڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و کارەکانی بەڕێز باڵیۆزی کەنەدای لە عێراق بەرز نرخاند، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ کەنەدا دووپات کردەوە، بە تایبەت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دواتر سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوو بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی له كار و ئەرکەکانی باڵیۆزخانەدا كرد، هەروەها دووپاتی لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
لە دیدارەکەدا كه خاتوو تامی ئامیس بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادە بوو، بەڕێز جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێزیان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست.