Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کونسولی گشتیی هۆڵەندا کرد

2024-07-23T17:11:03.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی بۆ به‌کۆتاهاتنی ئه‌رکه‌که‌ی، پێشوازی لە بەڕێز یاکۆ بیرێندس، کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هه‌رێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و کارەکانی بەڕێز کونسولی گشتیی هۆڵەندای لە هەرێمی کوردستان بەرز ‏نرخاند، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌ی كرد و جه‌ختی له‌ بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.