ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٧/١١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێكدا بهڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و کارەکانی بەڕێز کونسولی گشتیی فەرەنسای لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوو دا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی فەرەنسا سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له كار و چالاكییەكانی كرد، هەروەها بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.