ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و تهواوبوونی ئهركهكهی، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کەیس مارسێلیس فەرماندەی ڕاوێژکارانی سەربازیی هۆڵهندی له هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد.
لە دیدارێكدا بهڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی ئەرک و کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ کەیس مارسێلیسی لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، ههروهها وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆلۆنێل بارت کۆینبێرخ، فەرماندەی نوێی هێزهكه کرد، دواتر ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندای بەرز نرخاند و ستایشی هاریکارییە سەربازی و ڕاوێژکارییەکانی هۆڵەندای بۆ پێشمەرگە كرد.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کەیس مارسێلیس سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له كار و ئەرکەکانیدا كرد، هەروەها دووپاتی لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.