Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەرەنسا کرد

2023-12-11T12:51:56.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز یان برێم، کونسولی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی لە بەڕێز یان برێم کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و فەرەنسا دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بووە، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان كردەوە، دواتر سوپاسی بەڕێز جێگری سەرۆک و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کە ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان هەبووە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش و تێکشاندنیان لە ناوچەکەدا.