ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٣٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارک سترۆ، کونسولی گشتیی نوێی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز مارک سترۆ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی نوێی ئەمهریکا لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز سترۆ سوپاسی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان وەکو کونسولی گشتیی وڵاتەكەی دەستبەکار بووە، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان كردەوە.