ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/٣١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر تۆماش دێژۆ سەرۆکی ئینستیتیوتی هەنگاری (دانوب) بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و ستراتیژی کرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەنگاریا کردەوە، هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پاڵپشتی و هاریکارییەکانی هەنگاریا دووپات کردەوە، کە هەمیشە وەک ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەشدارییان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکهدا کردووە.
لای خۆیەوە بەڕێز دکتۆر تۆماش دیژۆ، بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی ڕوانی، بە تایبەت لە برەودان و هەماهەنگیی زیاتری پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان لەپێناو بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکهدا.