Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا دەکات

2024-05-21T07:14:55.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، مەترسییەکانی داعش و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە، بەردەوامیی هاریکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، یەکڕیزی و یەکگرتووییی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ‏هەرێمی کوردستان کردەوە و هاوڕا بوون کە داعش مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ‏ناوچەکە، لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی هاوکارییە سەربازی و ‏مرۆیییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا‎.‎